ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

تا نۆكه‌ زێده‌ترى ئێك ملیۆن ئاوارە و پەنابەر ل ھەرێما کوردستانێ ھەنه‌

تا نۆكه‌ زێده‌ترى ئێك ملیۆن ئاوارە و پەنابەر ل ھەرێما کوردستانێ ھەنه‌
ھەولێر _KDP.info_

بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستان ھەنە، بەڵام بۆ گەڕانەوە پێویستە کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر بکرێن و دۆخی ئەمنی ئاسایی بکرێتەوە و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە، ئەگەر نا ئەستەمە ئاوارەکان بگەڕێنەوە.

عەلی سەعید، بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: تا ئێستا ھیچمان بەفەرمی بەدەست نەگەیشتووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و پێمان وایە پێویستە یەکەم جار کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەربکرێن و دۆخی ئەمنی چارەسەر بکرێت و خزمەتگوزاری فەراھەم بکرێت و خەڵک ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە، بەتایبەت ئاوارەکانی شنگال، تاوەکو ڕێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ نەکرێت ئاوارەکان زەحمەتە بەو شێوەیە بگەڕێنەوە چونکە کۆمەڵێک ھێزی جۆراوجۆری چەکداری لێیە کە بەشێکیان لە دەرەوەی عێراق ھاتوون، بۆیە پێویستە دۆخی شار ئاسایی بکرێتەوە و خەڵکیش وای لێ بکرێتەوە خۆی داوای گەڕانەوە بکات، پێویستە پڕۆسەکە بەشێوەیەکی شکۆمەندانە و ئارەزومەندانە بێ نەک فشار خستنە سەر، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق وردتر بیری لێ بکاتەوە و پلان بۆ گەڕانەوەیان دابنرێت، بۆیە ئەگەر کەشێکی لەبار بۆ ئاوارەکان نەڕەخسێت ئەستەمە ئاوارەکان بگەرێنەوە.

عەلی سەعید گوتیشی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پاڵپشتی لە ئاوارەکان دەکات و ھیچ بەرژوەندی لە ھەبوونی ئاوارەدا نییە، سەرەتای ھاتنی ئاوارەکان ژمارەیان نزیکەی دوو ملیۆن بوو ئێستا ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر ماوە، ئێمە ھەمیشە ھاوکار بووین بۆ ئەوەی ئاوارەکان ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە، بۆیە پێویستە گەڕانەوەکە بەشێوەیەک بێت لەسەر بنەمای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ بێت، ناکرێت بەزۆر ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە، پێویستە گەڕانەوەی ئاوارەکان ئارەزوومەندانە بێت.

لە ھەرێمی کوردستان کۆی گشتی ژمارەی پەنابەرانی تۆمارکراو ٢٦٩ھەزار و ٢٩٣ کەسە و کۆی گشتی ژمارەی ئاوارە تۆمارکراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ٦٣١ھەزار و ١٧٤ ئاوارەیە و کۆی گشتی پەنابەرانی سووری ٢٥١ھەزار و ٤٧٥ کەسە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi