بانكه‌كا دى په‌يوه‌ندی ب “هه‌ژمارا من” كر
وشه:
بانكی نیشتمانیی عێراق پێوه‌ندیی به ده‌ستپێشخه‌ریی “هه‌ژماری من” ده‌كات و ده‌ست ده‌كات به خۆجێییكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
“هه‌ژماری من” ده‌ستپێشخه‌ریی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه بۆ به‌دیجیتاڵكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، تا ئێسته به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌رانی كوردستان خراونه‌ته ناو ئه‌و سیستمه كه له كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان ده‌چێته سه‌ر هه‌ژمار.
بانكی نیشتمانیی عێراق رای گه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی خۆی ڕاگه‌یاند له پێوه‌ندیكردن به ده‌ستپێشخه‌ریی “هه‌ژماری من” كه له مانگی شوباتی ڕابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستی پێ كردووه لە ده‌ستكردن به خۆجێییكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی عێراق، به ئامانجی دابینكردنی ئامرازێكی سه‌لامه‌ت و گونجاو بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
بانكه‌كه ده‌ڵێ ئامانجیان له‌و به‌شدارییه، به‌ده‌ستهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له وڵاتدایه، له‌ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی گشتگیری دارایی و پشتگیری كردنی ئاراسته‌كانی حكوومه‌ت له گه‌شتی گۆڕانكاری دیجیتاڵییدا.
دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه بانكی نیشتمانیی عێراق كار ده‌كات بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر كه بریتین له: خزمه‌تگوزاریی قه‌رز، خزمه‌تگوزاریی هه‌ژماری پاشه‌كه‌وت، هه‌ژماری ده‌وڵه‌مه‌ندان، جگه له به‌كارهێنانی ئه‌پڵیكه‌یشنی بانكی به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه و چێژوه‌رگرتن له‌و به‌رنامه داشكاندنانه‌ی كه بانك پێشكه‌شی ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی