حكومه‌تا هه‌رێمێ پشته‌ڤانیا خۆ بۆ كۆمپانیێن په‌ترۆلێ دوپات دكه‌ت
وشة:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه گرێبه‌ستیان هه‌یه به‌رێوه‌چوو.
ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و وه‌زیری داد و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون.
وێرای دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت، تیشك خرایه سه‌ر دوایین سه‌ردان و گفتوگۆكانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیاكانی نه‌وت و بۆچوونی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م ڕووه‌دا و ناردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و بۆچوونی به‌غدا ا خرایه ڕوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كار و چالاكی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت به‌رز نرخێنران و كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت به هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم باسیان لێوه‌كرا ئه‌وه‌ش خرایه ڕوو كه به‌رگری له ماف و گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی گفتۆگۆكان له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و پڕۆژه یاسای بودجه.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه باسكردن بوو له ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت و گاز و بۆچوونی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه یاساكه خرانه ڕوو، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت بۆچوون و سه‌رنجه‌كانی خۆیان بۆ پڕۆژه یاسای نه‌وت و گاز خسته ڕوو .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی