ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هه‌رێما كوردستانێ و بریتانیا لێكتێگه‌هشتنه‌كا هه‌ڤپشك ئیمزاكرن

هه‌رێما كوردستانێ و بریتانیا لێكتێگه‌هشتنه‌كا هه‌ڤپشك ئیمزاكرن

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ “لێکتێگەیشتنی هاوبەش”ـیان لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاری و راهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان واژۆکرد.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 23-8-2023) رایگەیاند، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تۆم توگنهات، وەزیری ئاسایشی بەریتانیا “لێکتێگەیشتنی هاوبەش”ـیان لەبارەی هەماهەنگی و هاوکاری و راهێنان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لەنێوان هەردوو حکومەتدا واژۆکرد.

تۆم توگێنتهات، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئاسایشی بەریتانیا، دوای ئەوەی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ کۆبووەوە، سەردانی هەرێمی کوردستانیشی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لەرێگەی رووداویشەوە باسی ئامانجی سەردانەکەی و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی کرد.

وەزیرە بەریتانییەکە لە هەڤپەیڤینێکی کورتدا لەگەڵ پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی رێگریکردنە لەو تۆڕە قاچاخچییانەی خەڵک لێرەوە دەبەنە بەریتانیا و گوتی: “یەکمانگرتووە و رێککەوتووین کە بەیەکەوە کار بۆ تێکشکاندنی ئەو گرووپە تاوانکارانە بکەین

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاداشتەکەوە دەڵێ “بەشێکە لە پەیوەندی گرنگ و بەردەوامی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو رووبەرووبوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان کە سنوورە نیشتیمانییەکان دەبەزێنن و هەڕەشە لە سەر هاونیشتیمانیان دروست دەکەن.”

ژمارەیەکی زۆر گەنجانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لە رێگەی کۆچی نایاساییەوە چوونەتە بەریتانیا، لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی رووداودا “ئێستا چی چاوەڕێی ئەم گەنجانە دەکات؟ ئایا داواتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە تاوەکو هاوکاربن لە گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانە لە بەریتانیا؟”، تۆم توگێنتهات گوتی “بەریتانیا رێکارەکانی لە چەند هەفتە و مانگی رابردوودا تووندوتۆڵ کردووەتەوە، بۆیە چیدیکە رێی تێناچێت لە بەریتانیا بە نایاسایی کاربکەیت و وەک پێشووتر مامەڵەت لەگەڵدا بکرێت.”

هەروەها رایگەیاند “هەر کۆمپانیایەک یان کەسێک کە کرێکارێکی نایاسایی دادەمەزرێنێت، دەکەوێتە ژێر مەترسیی پێبژاردنێکی گەورە و لەوانەشە زیندانی بکرێن. ئەمەش واتای وایە ئەوانەی بە نایاسایی کاردەکەن، لە مەترسییەکی گەورەدا کاردەکەن و تەنیا بۆ تاوانباران کاردەکەن؛ ئەمەش گۆڕانێکی گەورەیە. ئەوانەش، کە دەبرێنە بەریتانیا یان بەشەکانی دیکەی ئەوروپا و پێیانگوتراوە هەلەکان بە هەمانشێوەی پێشوون، درۆیان لەگەڵدا کراوە. ئەوانە قاچاخچیێتیان پێوەدەکرێت و لە دۆخێکدا دەفرۆشرێن، کە زۆر بە ئاسانی دەکرێت ببنە کۆیلە و زۆر بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.”

یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لەنێوان حکومەتەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان بەپێی وەزارەتی ناوخۆ “نەخشەڕێگەیەک بۆ پێکەوەکارکردن دادەنێت بۆ باشترکردنی سەلامەتی و ئاسایش و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانی هەردوولا. هەروەها پێکەوە کاردەکەن بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بونیادی تواناسازی، بە پشتبەستن و پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ و ستانداردە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان لەئاستێکی فراوانتردا.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi