ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتێن دارایی و پەروەردێ داخواز دکەن مامۆستایێن وانەبێژ ببنه‌ گرێبەست

وەزارەتێن دارایی و پەروەردێ داخواز دکەن مامۆستایێن وانەبێژ ببنه‌ گرێبەست

رووداو دیجیتاڵ

وەزیرانی دارایی و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن، مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 36 هەزار کەس دەبن، بکرێنە گرێبەست و دابمەزرێندرێن. نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت، “چاوەڕوانین ئەنجوومەنی وەزیران بە پێشنیازی ئەو دوو وەزارەتە رازی بێت.”

بەپیی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە وەڵامی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، هەردوو وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی پێشنیازی دامەزراندنی بە گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، کە بەپێی وەزارەتی دارایی، بە دامەزراندنیان مانگانە تەنیا 4 ملیار و 255 ملیۆن دینار بۆ سەر شایستە داراییەکانیان زیاد دەبێت.

وەزیری دارایی لە نووسراوەکەدا رایگەیاندووە، “لە دوا کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری پەروەردە، کۆنووسی لیژنەی هاوبەشمان پەسەندکرد، هەردوو وەزارەت پێشنیاز دەکەین بکرێن بە گرێبەست هەروەکو لە کۆنووسەکەدا هاتووە.”

نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی وەڵامی نووسراوی ژمارە 2500ـی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانە کە لە رۆژی 27-2-2023 کردوویەتی.

کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ رۆژی سێشەممە، 8-8-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “نووسراوەکە لە وەزارەتی داراییە، وەزیر واژۆی کردووە و بەمنزیکانە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێردرێت، چاوەڕوانین ئەنجوومەنی وەزیران بە پێشنیازەکە رازی ببێت، چونکە وەکو ئاماژەیان بۆ کردووە ئەگەر مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە گرێبەست، مانگانە تەنیا 4 ملیار و 255 ملیۆن دینار بۆ شایستە داراییەکان زیاتر دەبێت.”

ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ گوتی، “ئێستا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 36 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، مانگانە پێویستیان بە 13 ملیار و 200 ملیۆن دینار دەبێت، ئەگەر بکرێین بە گرێبەست، مانگانە پێویستمان بە 17 ملیار و 450 ملیۆن دینار دەبێت.”

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژن، مووچەی هەر وانەبێژێک بەگوێرەی بڕوانامەکەی لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi