نیسان 21, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ب فەرمانا مەسروور بارزانی ڕێژه‌يه‌كا زۆر يا هاريكاريان بۆ توركیا هاتنه‌ هنارتن 

ب فەرمانا مەسروور بارزانی ڕێژه‌يه‌كا زۆر يا هاريكاريان بۆ توركیا هاتنه‌ هنارتن 

وشه‌:

دوای بوومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە توركیا و سووریا و بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان، مەسروور بارزانی تەواوی دامەزراوەكانی راسپارد كە هاوكاری دەزگا خێرخوازییەكان بكەن، هاوكات بڕێكی زۆر پێویستیش رەوانەی توركیا كرا.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی شوبات، بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تیمەكانی فریاگوزاری و پزیشكی فریاكەوتن و ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكانی پسپۆڕ و كارمەندانی تەندروستی و ئەمبوڵانس و بڕێكی زۆری پێداویستی پزیشكی بەڕێككەوت بۆ توركیا بەمەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانیانی بوومەلەرزە.

لەلایەكی ترەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا 30 ئەمبوڵانسی پارێزگای دهۆك كە هەریەكەیان تیمێكی تەندروستی سێ كەسی لەگەڵدایە، رەوانەی ئامەد لە باكوری كوردستان دەكات.

سەرچاوەیەك لە پارێزگای دهۆك بە”وشە”ی راگەیاند، ئەوە یەكەم هاوكارییە بۆ لێقەوماوانی باكوری كوردستان و لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت بەردەوام دەبین لە هاوكاری بۆ كەسوكارمان لە باكور.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز باكور و رۆژئاوای كوردستانی هەژاند و هەزاران قوربانی لێكەوتەوە و تا ئێستەیش تیمەكانی فریاگوزاری سەرقاڵی پاككردنەوەی داروپەردووی باڵەخانە و خانوەكانن

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi