مه‌سرور بارزانی: خوداپەرستی بە هەموو جۆرێك و لە هەموو ئایینێكەوە لە كوردستاندا رێگەی پێدراوە
باسنيوز:
له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فێستیڤاڵی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌ڕێوه چوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی10ی2022، له هه‌ولێر بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، فێستیڤاڵی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محه‌مه‌د (د.خ)، بەڕێوە چوو، له مه‌راسیمه‌كه‌دا كه وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسان و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێكمی كوردستان گوتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان مامۆستایانی هێژا
زۆر زۆر بەخێر بێن
خۆم بە شەرەفمەند دەزانم كە ئەمڕۆ لە خزمەت ئێوەی بەڕێز ئەم یادە پیرۆزە دەكەینەوە كە یادی دوا پێغەمبەری پەروەردگار، پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەمەد دروودی خوای لەسەر بێت، ئەمڕۆ لێرە ئەم یادە دەكەینەوە، جێی شانازییە بۆ هەر هەموومان.
ئەمڕۆ پێویستە هەموومان دڵمان خۆش بێت بەوەی خوای گەورە ئەو نیعمەتەی بە مرۆڤایەتی بەخشی. بەڵام با بێین سەیری ئەوە بكەین كە لە ژیانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت، چی كرد و ڕێنماییەكانی بۆ مرۆڤایەتی چی بوون؟
لەسەردەمێك پێغەمبەری ئیسلام دروودی خوای لەسەر بێت هات كە ڕووبەڕووی نایەكسانی ببێتەوە، ڕووبەڕووی ستەم ببێتەوە، ڕووبەڕووی زیندەبەچاڵكردنی ئافرەت ببێتەوە، ڕووبەڕووی ئەوە بكرێتەوە كە بەندەی خوا نەكرێتەوە بە بەندەی كەس، بۆ ئەوە هات یەكسانی بەرپا بكات، بۆ ئەوە هات كە دادپەروەری لە جیهاندا پەرەی پێ بدات و جگە لەوەی كە دینی ئیسلام دینی پەرەپێدانی ئەخلاق و بەها بەرزەكانە، پەیوەندیی مرۆڤایەتی و خوای گەورەیە، بۆ خودا پەرستییە، لە هەمان كاتدا بۆ ئەوەیە كە مرۆڤ بەرگری لە بەها بەرزەكانی ئەخلاقی بكات. كۆمەڵایەتیی گەلان، پەیوەندیی گەلان لەسەر بنەمای بەیەكەوەژیان و خۆشەویستی دروست بكرێت.
من زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ دەبینین ئێمە لە كوردستان پەیڕەوی ئەو بەها پیرۆزانەین كە هەموو ئایینەكان لە كوردستاندا بە ئازادی بەیەكەوە دەژین و خوداپەرستی بە هەموو جۆرێك و لە هەموو ئایینێكەوە لە كوردستاندا رێگەی پێدراوە، جێی شانازییە بۆ هەر هەموومان، لێرەدا من داوایەكی بچووكم لەو هەموو مامۆستا بەڕێزانە هەیە كە لە ئامۆژگارییەكانی خۆیان بێبەشمان نەكەن، لە ڕێبەرایەتیكردنی كۆمەڵگەكەمان بێبەشمان نەكەن و ڕێگە بگرن لەوەی دینی پیرۆزی ئیسلام یان هەر ئایینێك بۆ بەرژەوەندیی شەخسی تاك، گرووپ، یان مەرام و ئەجێندایەكی سیاسی بەكار بێت، ئایین بۆ ئەوەیە ئینسان لەگەڵ خوای خۆی راستگۆ بێت، هەروەها پەیوەندییەكی تەندروستی لەگەڵ هەموو هاووڵاتیان و هاونیشتمانیانی تر هەبێت.
جارێكی تر سوپاسی ئامادەبوونی هەر هەمووتان دەكەم، هیوادارم ئێوەش پشتگیریی حكوومەتەكەی خۆتان بكەن، بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین لە خزمەتی ئێوەی خۆشەویستدا بین، زۆر زۆر سوپاس، بەخێر بێن.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی