پەکەکه دەروازەیەکی کوردستانێ رادەستی میلیشیايێن عێراقی دکت
باسنيوز:
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەروازەیەکی سنووریی باشووری کوردستان رادەستی سوپا و میلیشیا عێراقییەکان دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی جەدید)، بەرپرسێکی سەربازیی پارێزگای نەینەوا رایگەیاندووە، سوپای عێراق دەستی کردووە بە لابردنی ئاڵاکانی پەکەکە و وێنەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەی زیندانیکراوی پەکەکە لە شنگال و دەوروبەری.
هەروەک ئەو بەرپرسە سەربازییە رایگەیاندووە، پەکەکە دەروازەی سنووریی خانەسۆری لە سنووری شاری شنگال رادەستی سوپا و میلیشیا عێراقییەکان کردووەتەوە.
ئەو ماڵپەڕە لە زاری ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەرچوونی چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە شنگال ”بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو“ بەڕێوە دەچێت.
دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2015، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شاری شنگال جێگیر بوون.
پێشتر جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان لە 4/3/2017، داوای لە پەکەکە کرد ناوچەکە چۆڵ بکات و رادەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی بکاتەوە، بەڵام پەکەکە رەتی کردەوە ئەو ناوچانە رادەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە و لە خانەسۆر بە هێرشکردنە سەر پێشمەرگە وەڵامی ئەو داوایەی جڤاتی رۆحانیی ئێزدییانی دایەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
