زیانێن خەوا زێده چینە؟
باسنيوز:
هەروەك چۆن بێخەوی لە رووی تەندروستییەوە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت، زۆرخەوتنیش بە هەمان شێوە زیانی هەیە.
پسپۆڕان و زانایانی بەریتانی لێكۆڵینەوەیەكیان لەسەر ئەو كەسانە كرد، كە زۆر ئەخەون و زیاتر لە نۆ كاتژمێر لە خەودان. ئاشكرایان كرد، كە راستە بێخەوی و بەدخەوی لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی ناچالاكیی مێشك، بەڵام زۆرخەوتنیش هەمان كاریگەریی هەیە و ئەو كەسانەی زۆر دەخەون، ئەگەری زۆرە تووشی نەخۆشیی ئالزەهایمەر ببن.
زانایان جەخت دەكەنەوە، خەوتن بۆ ماوەی ٧ یان ٨ سەعات زۆر گونجاوە و تەندروستییش تێكنادات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی