تشرینی یه‌كه‌م 13, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سێ زانای ئه‌مه‌ریكی و دانیماركی بوونه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵی كیمیا

سێ زانای ئه‌مه‌ریكی و دانیماركی بوونه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵی كیمیا

وشه :

ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی زانستیی سوید، سێ زانا له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و دانیماركی به‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیا بۆ ساڵی 2022 ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌كادیمیاكه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، پێنجی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌ك له‌ كارۆلین بێرتۆزی له‌ زانكۆی ئه‌ستفۆرد، مۆرتن ملدال له‌ زانكۆی كۆپنهاگ و كارل بری شاریلس له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێسكریپسی كالیفۆرنیا، بوونه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵی كیمیا.
دوێنێ سێشه‌میش له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی میدیاكاران له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌خت، به‌ فه‌رمی براوه‌كانی ئه‌مساڵی نۆبڵی فیزیای راگه‌یاندبوو. تا دووشه‌می داهاتوو سه‌رجه‌م براوه‌كانی تر ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مساڵ سێ زانای فیزیا به‌ هاوبه‌شی بوونه‌‌براوه‌ی نۆبڵی فیزیا، ئه‌وانیش بریتین له‌ ئالێن ئێسپێكت، جۆن ئێف كڵۆز و ئه‌نتۆن زایلینگر، یه‌كه‌میان فڕه‌نسی، دووه‌میان ئه‌مه‌ریكی و سێیه‌میان نه‌مساییه‌.

هه‌ر كام له‌ براوه‌كان 10 ملیۆن كڕاونی سویدییان پێ ده‌درێ كه‌ ده‌كاته‌ 900 هه‌زار دۆلار.

نۆبڵ به‌ گه‌وره‌ترین و گرنگترین خه‌ڵاتی زانستی له‌ ئاستی دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، ساڵانه‌ به‌ زانا و داهێنه‌ره‌كان له‌ هه‌ندێك بواری جیاوازی وه‌ك فیزیا و كیمیا و ئابووری و چه‌ند بوارێكی تر ده‌درێت.

به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، ئاشكراكردنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ رۆژێك دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌كادیمیاكه‌ خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی، پێشكه‌شی سوانته‌ پابو پسپۆڕی بواری پالئۆژێنۆمی بۆ بواری پزیشكی كرد. ئه‌و زانایه‌ خه‌ڵكی سویده‌ و به‌هۆی توانا له‌ راده‌به‌ده‌ره‌كانی بۆ  دۆزینه‌وه‌ی جینه‌كانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ و رۆڵی له‌ داڕشتنی بناغه‌ی زانستی دێرینناسی، خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.
بڕیاره‌ ناوی براوه‌كانی نۆبڵی ئه‌ده‌بیات و ئاشتی له‌ رۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاشكرا بكرێن. دووشه‌می داهاتووش ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری راده‌گه‌یه‌نرێت.
رێوڕه‌سمه‌ گشتییه‌كه‌ له‌ 10ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌كرێت و هه‌ر كام له‌ براوه‌كان 10 ملیۆن كڕاونی سویدییان پێ ده‌درێ كه‌ ده‌كاته‌ 900 هه‌زار دۆلار.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi