ئهرێ باهۆزا ميكۆنۆ دێ گههته ههرێما كوردستانێ؟
سپى ميديا:
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، دڵنیایی دەدات لەوەی ئەو گێژەڵووكەیەی وڵاتانی عوممان و یەمەن و سعودیەی گرتوەتەوە، ناگاتە هەرێمی كوردستان و عێراق.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، ئەژی چەتۆ حەسەن، شارەزای بواری فەلەكناسی و لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، دەڵێت “ئەو گێژڵووكەیەی چەند وڵاتێكی عەرەبی گرتوەتەوە، بەهۆی لەدەستدانی هێز و تواناكەیەوە ڕەنگە ببێتەهۆی بارانبارینێكی بەخوڕ لە باشووری عێراق”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم گێژەڵووكەیە دوورە لە دەریا و زەریاكان، بۆیە ئەستەمە بگاتە هەرێمی كوردستان و عێراق، چونكە لە 50%ی توانستەكەی لەدەستداوە و چالاكی ئەو بایە بەرەو كەمبوونەوە چووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی