پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ
باسنيوز:
پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، به درێژایی 620 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له زاخۆ ده‌ستپێده‌كات و له خانه‌قین كۆتایی دێت.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون، رایگه‌یاند، “پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له قۆناغی خه‌مڵاندنی بودجه‌یه و كاری باشی بۆ كراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، ورده‌كاری پرۆژه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت و كات و بڕی پاره‌ی پێوست بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه ئاشكرا ده‌كرێ”.
ئاشكراشی كرد، ” قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته شاری هه‌ولێر، له قۆناغی دووه‌میشدا له هه‌ولێره‌وه بۆ كۆیه و رانیه و قه‌ڵادزێیه، پاشان قۆناغ دوای قۆناغ له دهۆك و سه‌رسنگ و ئامێدی ده‌بێ و دواتر هه‌ولێر بۆ حاجی ئۆمه‌ران و.. هتد.”
ئاگرین عه‌بدوڵا، گوتیشی: درێژیی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه 620 كیلۆمه‌تره و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له زاخۆ تا خانه‌قین، پێكه‌وه ده‌بستێته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیسپانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی