راگه‌هاندنه‌ك ژ وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى
وشه:
شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق له سنووری مه‌خموور بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی تهمووز، شانه‌ی راگه‌یاند و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدان به پێوه‌ندی و هاوكارییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا له چیای قه‌ره‌چوغ ده‌ستی پێ كرد.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی میحوه‌ری شه‌ش و یه‌كه‌یه‌كی زێره‌ڤانی و هێزێكی دژه‌تیرۆر و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تری هێزی پێشمه‌رگه و فیرقه‌كانی 16 و 14 و یه‌كه‌یه‌كی دژه‌تیرۆری عێراقی، به‌پشتیوانی فڕۆكه‌وانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكه‌وانی سوپای عێراقی، به‌شدارییان تێدا كردووه.
جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له‌چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی فیدڕاڵی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاتۆته دی. وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، بۆ مه‌به‌ستی له‌ناو بردن و تێكشكاندنی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی