ده‌زگه‌هێ هه‌ڵبژارتنێن پارتی:هه‌ڵبژارتن ل ژڤانێ خۆ دا نائێنه كرن
وشه:
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ناكرێت، چونكه له‌م ماوه كورته‌دا ناتوانرێت واده‌ی كۆمسیۆن درێژ بكرێته‌وه و لانی كه‌م شه‌ش مانگی ده‌وێت، واتا هه‌ڵبژاردن دوا ده‌خرێت و هه‌ندێ لایه‌نیش هۆكارن بۆ دواخستنی.
خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له هۆكاره‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ندێك حزب و لایه‌نی سیاسین كه له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌ترسن، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده نییه هیچ دانیشتنێك به‌ڕێوه ببات كه باسی پرسی كۆمیسیۆن و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمیسیۆن بكرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت، ”ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام ناكرێ چونكه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له په‌رله‌مان ئاماده نین ته‌مه‌نی كۆمیسیۆن درێژ بكه‌نه‌وه.”
ده‌كرێت چه‌ند مانگێك هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت
به‌گوته‌ی گۆران، ده‌كرێت چه‌ند مانگێك هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، به‌ڵام تاهه‌تایه خۆ ناكرێت ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌مساڵ ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردن بكرێت، هه‌رچه‌نده وه‌ك ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆیدا بكرێت.
به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم كوردستان له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان له‌و واده‌یه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی