حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی: ئالايێ کوردستانێ هێمايێ ئێكگرتن ، ئازادیخوازی و ئاشتیخوازیا گەلێ کوردستانێ يە

سەرۆك بارزانی: ئالايێ کوردستانێ هێمايێ ئێكگرتن ، ئازادیخوازی و ئاشتیخوازیا گەلێ کوردستانێ يە

باسنیوز:
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، جەختی لە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٩، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە: ”بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم“.

ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئاڵای كوردستان هێمای یەكگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان کردووەتەوە و سڵاوی بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە ناردووە کە لە پێناو ئاڵای کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ڕۆی ئاڵای کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. ئاڵای كوردستان هێمای یەكگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە.

لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جەخت لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كردووە.
بژی كورد بژی كوردستان.

مسعود بارزانی
17ـی 12ـی 2019

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi