حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هێزێن پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ تێكشكاند

هێزێن پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ تێكشكاند
ھەولێر-KDP.info-

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە ئەمشەو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگە له‌ سنووری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان)، هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵام درانەوە و بە توندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندووه‌. ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیندراوەکەیە :

بەداخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری كوڵه‌جۆ (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندووه‌.

خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو رووداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان دابوو.

لێرەوە، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگە زیاترو چڕتربکەنەوە. بۆ ئەوەی رێگە لە پەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi