مەسرور بارزانی و باڵیۆزێ ئەمریکا ل عێراقێ کۆمبوون
باسنيوز:
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/4، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، لەگەڵ ماتیۆ تولەر ،باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆ دەربارەی دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان رۆلێکی ئەرێنی لە پێناو جێگیربوونی بارودۆخی عیراق دەگێڕێت.
باڵیۆزی ئەمریکاش پشتیوانی خۆی بۆ ئەو لەیەکتێگەیشتن و پێشکەوتنانە دەربڕی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە بودجەی 2020 هاتووەتە ئارا، پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی