وەزارەتا دارایی راگەهاندنه‌كێ به‌لاڤ دكت
باسنيوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو کردەوە.
وەزارەتی دارایی لە راگەیاندراوێکدا سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار دەکاتەوە کەوا سبەی پێنجشه‌ممه 5/12/2019، كاتژمێر 9ى به‌یانى، له دیوانى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى سه‌باره‌ت به ڕێكهوتنى نێوان به‌غدا – هه‌رێم له لایه‌ن شاندى دانوستانكارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌به‌سترێت.
لەسەر پرسی بودجەی گشتی ساڵی 2020ی عێراق و رادەستکردنی نەوتی ھەرێم بە بەغدا، حکوومەتی ھەرێمى كوردستان شاندێکی پێکھێنا، لە دوای چەند سەردانێکی شاندەکەش بۆ بەغدا، ھەردوولا رێککەوتن کە ھەرێمی کوردستان رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکوومەتی ناوەند بکات و، لە بەرانبەریشدا عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت و ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت، بەو پێیەش 12.67%ی بودجەی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی