حکومەتا ههرێمێ هەوا نیشتيمانی يا 16 رۆژى بۆ بەرنگاربوونا تووندتیژيێ دژی ژنان راگههاند
رووداو – هەولێر
ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان بە چاودێری سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نیشتمانی 16رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنانی لە هەرێمی کوردستان بە درووشمی (نەهێشتنی جیاکاریی، تواناسازیی و بەشداری کار) راگەیاند.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی شەش بەڕێوەبەرایەتی تایبەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ کەیس و سکاڵای ئەو ئافرەتانە دەکات کە تووندوتیژییان بەرامبەر کراوە، بەڕێوەبەرایەتی تووندوتیژی دژی ژنان دەڵێت، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ 16 حاڵەتی تووندوتیژی کەمیکردووە.
نێچیرڤان بارزانی: نەخشەڕێگەیەکمان بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژن داڕشتووە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێکردنی کەمپەینی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند “وێڕاى سهختييهكان، بەتایبەتی دوای سەرهەڵدانی داعش و تاوانهكانى و جینۆسایدی ئێزیدیيان، کە بوونە هۆی دروستبوونی قەیرانی گەورەی مرۆیی، هەرێمی کوردستان توانیویەتی بە شێوازێکی دروست و شايسته مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات”.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت “هەموو قەیران و شەڕێک کۆمەڵگە دەشێوێنن، هەنگاوەکان دوادەخەن و دەبنە مایەی تووندوتیژی، ئافرەتانیش قوربانیی سەرەکیی ئەو دۆخهن، بۆیە لەم ڕۆژەدا و بۆ ئهم ئهركه پێويست و گرنگه، جەخت لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگيی سەرۆکایەتیی هەرێم لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و کۆمەڵگەی مەدەنی و مامۆستایانی ئایینی و ئاژانسەکانی یووئێن و ڕێکخراوە ناوخۆيى و نێودەوڵەتییەکان دهكهينهوه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا رایدەگەیێنێت، کە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیدگایەکی ستراتیژیی فراوانیان داڕشتووە، “وەک نەخشەڕێگایەک بۆ پاراستنی ماف و گەشەپێدان و بەهێزکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگە بە هەماهەنگی لهگهڵ لايهنه پهيوهندیدارهكان کاری لەسەر دەکەین”. داواش لە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات “چالاکانە لە ئەنجامدانی کار و چالاکییەکانی شانزەڕۆژهی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان، بەشدار بن”.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتەکەی راگەیاند و جەختی لەوەکردەوە کە لەماوەی هەڵمەتەکەدا چەندین چالاکی جیاواز ئەنجام دەدرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی بەتایبەت لەدژی ژنان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، پیاوبە تووندوتیژی دژی ژنان راگرە. سەبارەت بەو رستەیە ئاماژەی بەوەدا “پێموابێت ئەوە پیاوە تووندوتیژی دەکات دژی ژنان، بۆیە ئەرکەکە لەسەر شانی پیاوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دیاردەیە بهێنین و بگەینە ئاستێکی هۆشیاری کە پێمانبڵێت تووندوتیژی دژی ژنان هەبێت، بەداخەوە تووندوتیژی هەیە. خەڵک 100 ساڵە خەبات دەکات بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان. بەڵام لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمی کوردستانیش تووندوتیژی هەیە. لەبەرئەوە هەندێک جار پێویستە بە پرسیارێک پرسێک بجوڵێنین”.
قوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان: پیاوبە تووندوتیژی دژی ژنان راگرەقوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان: پیاوبە تووندوتیژی دژی ژنان راگرە
قوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان: پیاوبە تووندوتیژی دژی ژنان راگرەقوباد تاڵەبانی لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان: پیاوبە تووندوتیژی دژی ژنان راگرە
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان گوتارێکی پێشکەشکرد و هەڵمەتەکەی بە ئەرکێکی نیشتمانی، ئەخلاقی و مرۆیی ناوبرد.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە پێویستی زانی ستراتیژییەکی نیشتمانی دوور مەودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی هەبێت و ئاماژەی بەوەکرد کە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی ژمارە هەشتی ساڵ 2008 بە جۆرێک هەموار بکرێت کە لە ئاستی پێداویستییەکاندا بێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی 25ی تشرینی دووەم لە چەند شارێکی باکووری کوردستان و تورکیادا ژنان چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.
کۆمەڵە و رێکخراوەکانی تایبەت بە چالاکڤانانی ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر داوادەکەن ئەو توندوتیژی و گوشارە بوەستیندرێت کە لە لایەن پیاوانەوە دژ بە ژنان بەکاردەهێندرێت.
ژنان داوا دەکەن کۆتایی بە تووندوتیژی و کوشتنی ژنان بێت، ئەوان هەوڵدەدەن دەنگی خۆیان بگەیەننە حکوومەت و دەڵێن: “نامانەوێ بمرین”.
نەتەوە یەکگرتووەکان 25ـی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکی دیاریکردووە وەکو رۆژی بەرەنگاربوونەوە دژی تووندوتیژی ئافرەتان. لەو رۆژەدا هەوڵدەدەن لەڕێگەی کار و چالاکی جۆراوجۆر ئاستی هۆشیاری تاک بەرزبکەنەوە و کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی هەموو جۆرە تووندوتیژییەک دژی ئافرەتان.
بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 35%ـی ئافرەتانی جیهان لە ماوەی ژیانیاندا رووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە. تووندوتیژی؛ لێدان، زیندانیکردن، خەتەنەکردن و دەستدرێژی سێکسی دەگرێتەوە. بەشێکی زۆری ئەم تووندوتیژییانە لەو وڵاتانە روودەدەن کە لە بارێکی سەختی ئابووری دەژین، یان بەپێی یاساکانی وڵاتەکە ئەو تووندوتیژیانە بە تاوان هەژمارناکرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی