حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حكوومه‌تا هەرێما کوردستانێ لگه‌ل نوونه‌رێن پێكهاتان دێ كۆم بت 

حكوومه‌تا هەرێما کوردستانێ لگه‌ل نوونه‌رێن پێكهاتان دێ كۆم بت 
باسنيوز:

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی هەرێمی کوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری پێكهاته‌كان و حكوومه‌ت كۆ ده‌بینه‌وه.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2019.11.3 له‌ شاری هه‌ولێر، ئایدن مەعرووف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی توركمان كۆ بووه‌وه.

وەزیری هەرێم لەمبارەوە بە ڕۆژنامەنووسانی راگه‌یاند: “كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارییه‌ و وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سیاسیی پێكهاته‌ی توركمان كۆ بووینه‌وه و پێكهاته‌ی توركمان پێكهاته‌كه‌یه‌كی گرنگه‌ و به‌شداره‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر”.

ئایدن مەعرووف گوتیشی: “كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوومان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ئاشووری و كلدانییه‌كان ده‌بێت و دواتریش له‌گه‌ل نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی ئێزدی و شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان كۆ ده‌بینه‌وه‌ و ئامانج له‌و كۆبوونه‌وانه‌، هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌كان و حكوومه‌ت و له‌ هه‌مانكاتیشدا پشتیوانیی پێكهاته‌كانه‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم”.

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: “له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌كان به‌شدارن له‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تێكی تایبه‌تیش بۆ پێكهاته‌كان داندراوه و‌ ئه‌مه‌ش گرنگی و بایه‌خدانه‌ به‌ مافی پێكهاته‌كان كه‌ گرنگه‌ مافه‌كانی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi