داوى زانیاری لسه‌ر ده‌ستپێكرنا پێدانا قه‌رزێن بچوك
SNN:
حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی نوسراوێكی سندوقی قه‌رزی بچوك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی قه‌رزی بچوك به‌هاوڵاتیان ناداته‌وه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت: جارێكی تریش نوسراو ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ینه‌وه.
ئارام محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سندوقی پشتیوانی پڕۆژه بچوكه‌كانی لاوان له‌وه‌زاره‌تی كار‌و كاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی، به SNNی راگه‌یاند: ماوه‌ی ساڵێكه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی قه‌رزی بچوك ده‌ستپێبكرێته‌وه‌و به‌نووسراوی فه‌رمیش داوامان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان نهدراوهوتهوه.
وتیشی: “به‌نیازین ئه‌نجومه‌نی سندوقی قه‌رزی بچوك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، پاشان بڕیار بده‌ین نووسراو ئارسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ینه‌وه”.
ئارام محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد، له رۆژی 3ی 4ی ئه‌مساڵ، وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی بچوك له سودمهندبوونان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، كه پێشتر بۆ ماوه‌ی ساڵێك دواخرابوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی