حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فۆرمه‌ك بسەر فەرمانبەران دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن  

فۆرمه‌ك بسەر فەرمانبەران دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن  
باسنيوز:

بەپێی فۆڕمێک، کە دەستەی نەزاھەی ھەرێمی ئاراستەی گشت وەزارەت و فەرمانگە حکوومییەکانی کردووە، دەبێ ھەموو فەرمانبەران فۆڕمێک کە لە شێوەی بەڵێننامەیە پڕ بکەنەوە.

بەپێ ئەو فۆڕمە. کە کۆپییەکی دەست (باس) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت گشت فەرمانبەران پابەند بن بە رێنمایی رەفتاری پیشەیی و ھەڵسوکەوتی فەرمانبەران.

لە فۆڕمەکەدا بەڵێننامەیەک بە فەرمانبەران پڕ دەکرێتەوە، لەو بەڵێنامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە فەرمانبەرەکە بەڵێن دەدات پابەند بێت بە سەرجەم حوکم و بنەما رەوشتییەکانی فەرمانبەری لە کەرتی گشتی، کە لەو رێنماییەدا ئاماژەی پێ کراوە.

لە فۆڕمەکەدا زانیاری لەسەر فەرمانبەر و ناوی شوێنی کار و ساڵی لەدایکبوون و ناونیشانی فەرمانبەر و ساڵی دامەزراندن کراوە، ھاوکات دەبێت واژۆ بکات و پابەندبوونی خۆی دووپات کاتەوە.

دەستەی نەزاھە ئەوەی بە فەرمانگەکان راگەیاندووە، دەبێ تاوەکوو ٦ مانگی ئەمساڵ ئەو فۆڕمانە پڕ بکرێنەوە و بخرێنە دۆسێی ئەو فەرمانبەرانەی کە واژۆیان کردووە، پاش ئەوە دەستەی نەزاھە بەدواداچوون بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەو رێنماییە دەکات.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند: «ئەو رێنماییە بۆ ھەڵسوکەوتی فەرمانبەرانە، لە زۆر وڵاتانی تریش ھەیە و لە رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیی گەندەڵی سەرچاوەی گرتووە و ئێمەش بەپێی یاسا ئەو کارەمان کردووە».

رێنماییەکە کۆمەڵێک پڕەنسیپی نموونەیی لەخۆ گرتوەوە بۆ ھەڵسوکەوتی فەرمانبەر لەگەڵ ھاووڵاتییان و سەرووی خۆی و ھاوپیشەکانی و ھەر فەرمانبەرێک دوای خوێندنەوەی رێنماییەکە، بەڵێننامەکە واژۆ دەکات.

دادوەر ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی خستە ڕوو، زیاتر لە ساڵێکە رێنماییەکە دەرچووە و لە وەقایعی کوردستاندا بڵاو کراوەتەوە: «یەکێک لە ئەرکەکانی دەستەی دەستپاکی، بڵاوکردنەوەی ئەو رێنماییەیە، بەڵام بە ھۆکاری تەکنیکی ئەو بابەتە دواکەوتووە و ئێستا نێردراوە و تاوەکوو ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت فەرمانگەکان کارەکە جێبەحێ بکەن».

سەرۆکی دەستەی نەزاھە روونیشی کردەوە، ئەو بەڵێننامەیە دەچێتە دۆسێی کەسیی ھەموو فەرمانبەران و ئەگەر لەداھاتووشدا دامەزراندن دەست پێ بکاتەوە، دەبێتە مەرجێک بۆ دامەزراندن لەپاڵ بەڵگەنامەکانی تر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi