حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجومەنێ وەزیران بریاره‌ك دبه‌رژه‌وه‌ندا فەرمانبەران ده‌ركر 

ئەنجومەنێ وەزیران بریاره‌ك دبه‌رژه‌وه‌ندا فەرمانبەران ده‌ركر 

باسنيوز:
بەپێی فەرمانێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە لە 23ی 12ی 2018 دەرچوووە و كۆپییەكی فەرمانەكەش دەست (باس) كەوتووە، ئاماژە بە بڕیارێك كراوە بۆ سەدان فەرمانبەر.

بەپێی فەرمانەكە، ماوەی خزمەتی ئەو سەدان فەرمانبەرە درێژ كراوەتەوە بۆ ئەوەی لە كاركردن بەردەوام بن، لە فەرمانەكەدا هاتووە: “بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ئەوەی لە مافی خانەنشینبوون بێبەش نەبن”.

وەكوو لە فەرمانەكەدا روون كراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانە تەمەنی یاساییان بۆ كاركردن لە كەرتی حكوومەتی تەواو دەبێت، بەڵام خزمەتی پێویستیان نییە بۆ خانەنشینبوون، كە نابێت لە 15 ساڵ كەمتر بێت.

زۆربەی ئەو سەدان فەرمانبەرە 14 ساڵ و چەند مانگێكیان خزمەت هەیە، لە كاتێكدا تەمەنیان گەیشتووتە خانەنشینی، بۆیە پێویستیان بە چەند مانگێكی ترە بۆ ئەوەی خزمەتیان بگاتە 15 ساڵ، بەپێی فەرمانەكە، ئەو كەسانە بە دوو شێوە لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن، یەكیان چەند مانگێكی تر مووچەی فەرمانبەری وەردەگرن و پاشانیش مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبڕدرێتەوە.

بە شێوەی جیاجیا فەرمانبەرانی 13 وەزارەت لە فەرمانەكە سوودمەند دەبن.

هۆشەنگ شێخ محەمەد، سەرۆكی لیژنەی راژە لە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان تایبەت بە (باس)ی راگەیاند، فەرمانەكە دەرچووە و دراوەتەوە وەزارەت و فەرمانگەكان، گوتی: “بەپێی فەرمانەكە، نزیكەی 200 فەرمانبەر لە درێژكردنەوەی خزمەتیان سوودمەند بوونە، بۆ ئەوەی شموولی خانەنشینی بكەن و خزمەتیان بگاتە 15 ساڵ”.

جەختیشی كردەوە، داواكاریی ئەو فەرمانبەرانە ماوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بووە پاش وردبینی و دیراسەكردن، بڕیارەكەیان بۆ دەرچووە، گوتیشی: “هەموو داواكارییەكان دیراسەت كراون و تەنیا ئەوە نییە ماوەی خزمەتیان بۆ درێژ بكرێتەوە، بەڵكوو بەپێی یاسا و رێنماییەكان بۆیان كراوە، چەند مانگێك لە دیوانی ئەنجومەن بوو، پاشان رەزامەندیی سەرۆكی حكوومەتی بۆ وەرگیرا و ئینجا كارەكە تەواو كرا”.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر فەرمانبەرێك تەمەنی گەیشتە 63 ساڵ دەبێت 15 ساڵ خزمەتی هەبێت بۆ ئەوەی خانەنشین بكرێت، گوتیشی: ”ئەگەر داواكاریی هاوشێوەمان پێ بگات، بۆ ئەوەی چەند مانگێك خزمەتی وەزیفی درێژ بكرێتەوە، ئەو كاتە ئەنجومەنی وەزیران پاش دیراسەت بڕیاری پێویست و یاسایی دەردەكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi