بارزانی و بالیۆزێ بریتانیا کۆمبوون
رووداو-هەولێر
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەردانەکەی بۆ بەغدا بە گرنگ و کاریگەر ناوزەد کردووە و جەختی لە بەردەوامی و تووندوتۆڵتركردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان کردووەتەوە.
رۆژی یەكشەممە 9ـ 12ـ 2018، لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلیكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و دوا هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێكرا. باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق تیشکی خستەسەر سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و سەردانەکەی بە گرنگ و كاریگەر وەسفكردووە.
لە كۆبوونەوەکەدا باسی ئەوە کراوە كە حكومەتی نوێی عێراق و پڕۆسەی سیاسی دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق دەرفەت و كەشوهەوایەكی نوێی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق هێناوەتە ئاراوە. پەیوەست بە بارودۆخی كەركووكیش ئەوە دووپاتكرایەوە كە پێویستە هەموو پێكهاتەكان لە بەڕێوەبردنی ئەو شارە بەشدار بن.
جۆن ویلیكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و توندوتۆڵتركردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەروەها هاوكاریكردنی وەزارەتی پێشمەرگە و رێكخستنەوەی وەزارەتەکەی كردووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی