ژڤانێ دابه‌شكرنا موچێ هه‌يڤا 9 هاته ئاشكه‌راكرن
SNN:
ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی وردبینیكردن له‌لیستی موچه‌ی مانگی نۆی ئه‌مساڵی موچه‌خۆران ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌سلێمانیش ئاشكرایده‌كات، لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی گرێبه‌ستیش به‌كۆتاهاتوه‌و له‌گه‌ڵ موچه‌خۆرانی هه‌میشه‌ییدا موچه‌ی گرێبه‌سته‌كانیش دابه‌شده‌كرێت، هاوكات SNN واده‌ی دابه‌شكردنی موچه ڕاده‌گه‌نێت.
حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له‌پارێزگای سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “سه‌رجه‌م لیستی موچه‌خۆرانی مانگی نۆی ئه‌مساڵی ته‌واوی فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌و زۆرینه‌یان وردبینی تێداكراوه”.
وتیشی:”چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆ سه‌رجه‌م لیستی موچه‌خۆران وردبینی تێدابكرێت و كاره‌كانیان به‌كۆتابهێنرێت”.
ڕاشیگه‌یاند، “موچه‌خۆرانی گرێبه‌ستیش هیچ كێشه‌یه‌ك له‌دابه‌شكردنی موچه‌كانیان نه‌ماوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراواندا وردبینی له‌لیستی موچه‌كانیان ده‌كرێت و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌كاتی خۆیدا موچه‌یان پێبدرێت و دوانه‌كه‌وێت”.
هاوكات هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بهSNNدراوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌چواری ئه‌م مانگه‌وه بانكه‌كان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه.
له‌زانیاریه‌كاندا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه ئه‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی دارایی بانكه‌كان له‌دابه‌شكردنی موچه ئاگاداربكاته‌وه‌و 5ی 12ی 2018ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی