حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شانده‌كی بلند يێ ھەرێما كوردستانێ سەره‌دانا بەغدا دكت

شانده‌كی بلند يێ ھەرێما كوردستانێ سەره‌دانا بەغدا دكت

هەولێر-KDP.info-

ھەوڵەكانی نوێنەرانی كورد لە بەغدا بۆ زیادكردنی بەشەبودجەی ھەرێمی كوردستان لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا بەردەوامن و، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتییش دەڵێ، لە رۆژانی داھاتوودا شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان بۆ گەییشتن بە ڕێككەوتن، دەگاتە بەغدا.

دكتۆر ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “لەسەر ئاستی جیاواز ھەرێمی كوردستان و بەغدا لە ھەوڵدان بۆ گەییشتن بە رێككەوتن لەبارەی چەند پرسێكی گرینگەوە، لەوانەیش بابەتی نەوت و بودجەی گشتیی عێراق، پێشترششاندێك بۆ دانوستان لە ھەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدای كردبوو و تا ئێستایش دانوستانەكان بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی پشكی ھەرێمی كوردستان لەناو بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩، ئێمەیش مكوڕین لەسەر داواكاریی خۆمان”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: “بەردەوام بۆ مەبەستی دانوستان شاند لە ھەرێمی كوردستانەوە دەگەنە بەغدا، بڕیاریشە لە رۆژانی داھاتوودا شاندێكی باڵای ھەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی زۆر باڵادا سەردانی بەغدا بكات و، مەبەست لەو سەردانەیش بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتی بودجە و رێككەوتنە لەسەر مەلەفی نەوت”.

سەبری، هەروەها ئاماژەی دا: “لیژنەیەك ھەیە لە نێوان پەرلەمان و حكوومەتدا و دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكایەتیی دەكات، ئێمە وەك فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان داواكاریی خۆمان ئاڕاستەی لیژنەكە كردووە، تا داواكاریی ئێمە لەناو بودجەدا جێگیر بكرێت، داواكاریی ئێمەیش یاسایی و دەستوورییە، چونكە دەمانەوێ پشكی ھەرێمی كوردستان زیاد بكرێت و بودجەیەك بۆ ھێزی پێشمەرگەیش دابین بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi