حوزه‌یران 16, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پارتی ناڤێ وەزیران هنارتنه‌ بەغدا

پارتی ناڤێ وەزیران هنارتنه‌ بەغدا
بەغدا-KDP.info-

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، پارتی ناوی بەربژێرەكانی بۆ پۆستە وەزارییەكان ناردووەتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ دەنگدان بۆ كارنامەی حكوومەت بكرێت.

د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “بۆ پارتی كارنامەی حكوومەتی عێراق گرینگە نەك پۆست، بۆیە ئێستا پارتی لە بەغدا لە هەوڵ و كۆبوونەوەدایە تا هەندێك لە خاڵەكانی كارنامەی حكوومەت گفتوگۆ بكات، چونكە هەندێك لە خاڵەكان رەنگە پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر بێت، ئەوەش پەیوەندی بە ناوی وەزیرەكانەوە هەیە و، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ناوی وەزیرەكانی ناردووە بۆ بەغدا و لەو بارەیەوە گرفتمان نییە”.

سەبری گوتیشی: “كەمێكی دیكە سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە دەكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارنامەی حكوومەت”.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەشڵێ: “بڕیارە سەعات 8ی ئێوارەی ئەمڕۆ كارنامەی كابینەی حكوومەتی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi