پارتی: هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ ل دهمێ خۆ دا دێ ئێنه كرن
باسنیوز:
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی خۆیدا، پارتی دیموکراتی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت.
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سەڵاحەدین کە لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە سەرپەرشتی دەکرا، کۆتایی هات و تێیدا چەند بڕیارێک دەرکرا.
لەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ”لە کاتی خۆیدا دەکرێت“ و بڕیاریش درا، ئامادەکارییە حزبییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان فراوان بکرێن.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، عارف تەیفوور، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، لە جێگەی فەرەیدوون جوانڕۆیی کە پێشتر شەهید کراوە، ببێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی