ئاگه‌هدارییه‌ك بۆ كه‌سوكارێن شه‌هید و ئه‌نفالكريان
PUKmedia:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه‌سوكاری شه‌هیدان له فێڵێك ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه رایگه‌یاندوه: ماوه‌یه‌كه كه‌سانێكی نه‌ناسراو ته‌له‌فۆن بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی پێدانی مژده بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی و ئیمتیازات و داوای ناردنی باڵانسی ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر زوو به‌ڕێكردنی كاره‌كانیان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌مه دووره له راستیه‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كارانه‌ش ده‌كه‌ن سزا ده‌درێن.
داواش له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی ( 3287830 ، 3287831 ، 3287832 ) .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی