حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەغدا ژمارا ئەندامێن لژنێن هوربينينێ ل هەرێما کوردستانێ زێده‌ دكت 

بەغدا ژمارا ئەندامێن لژنێن هوربينينێ ل هەرێما کوردستانێ زێده‌ دكت 

رووداو- هەولێر

ئەندامێکی لیژنەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە رایگەیاند، بەغدا ژمارەی ئەندامانی لیژنەکانی وردبینیی لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.

د.ڤیان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی وردبینیی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، سەرۆکی لیژنەی چاودێریی و دارایی کە سەرۆکایەتیی شاندەکانی لیژنە لاوەکییەکانی بەغدا دەکات لە هەرێمی کوردستان، گوتوویەتی سەردانی کەرکووک و دیالە دەکات بۆئەوەی ژمارەی ئەندامانی لیژنە لاوەکییەکان زیاتر بکەن بەو مەبەستەی کارەکان لەماوەیەکی کەمدا تەواوببن.

سەبارەت بە کاتی پێدانی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە، ڤیان محەممەد گوتی: “هەرچەندە بەفەرمی کاتێکی دیاریکراو نییە، بەڵام گەشبینین کە لە ماوەیەکی کەمدا دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانمان لەلایەن بەغداوە.”

دوای زنجیرەیەک دیداری لیژنەی وردبینی، ئەم هەفتەیە شاندێکی 16 کەسی سەردانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستییان کرد، کە بەسەر چەند تیمێکدا دابەشبوون. ڤیان محەممەد گوتیشی: “بڕیارە بۆ خێراتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان ژمارەی ئەندامانی لیژنەکە زیادبکرێن، بەڵام ئەمە رۆژی یەکشمەممە 28-1-2018 رووندەبێتەوە.”

هەر سەبارەت بە وادەی ناردنی مووچە بۆ ئەو دوو وەزارەتە، ئەمڕۆ هەینی 26-1-2018 مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەگەر مووچەی هەردوو وەزارەت لە مانگی یەکدا خەرجنەکرێت، سەرەتای مانگی دوو خەرجدەکرێت، ئەمە با نەبێتە بەڵێن بەڵکو بەپێی ئەو زانیارییەی هەیە و بەپێی ئەو پرۆسەیەی لەسەر ئەو دوو لیستە کراوە، ئێستا دۆخی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا زۆر باشترە، شاندی سیاسی و سەرۆکی حکومەت هاتن، هەروەها لیژنەی خاڵە سنوورییەکان کۆبوونەوەی زۆرباشیان کردووە”.

لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دووەمجار لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەیان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان کورت بووە، بەڵام دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى لیژنه‌كان تاوتوێكراون و بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی دیکە بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi