حوزه‌یران 19, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رۆژا ئەنجامدانا هەلبژارتنێن كوردستانێ هاته‌ دیاركرن 

رۆژا ئەنجامدانا هەلبژارتنێن كوردستانێ هاته‌ دیاركرن 
K24 – ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، رۆژێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەستنیشان دەکات.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: “ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان پیشاندەدەن، هەروەها رۆژێکیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز دەکات”.

پێشتر سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردبوو، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا بکەن.

لە چەند سەرچاوەیەكی نافەرمیش بڵاوكراوەتەوە كۆمسیۆن رۆژی 14/4/2018، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشنیاز كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi