حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێکھاتێن دەشتا نەینەوا سکالايێ ل دژی میلیشیا حەشدا شەعبی تۆمار دکن

پێکھاتێن دەشتا نەینەوا سکالايێ ل دژی میلیشیا حەشدا شەعبی تۆمار دکن
باسنيوز:

پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا سکاڵایان لەسەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھەیە، بەوەی کە دەیەوێت دیمۆگرافیای پێکھاتەکانی ناوچەکە بگۆڕێت.

حەشدی شەعبی بەزەبری ھێز دەچێتە دەشتی نەینەوا و ئێستاش خۆی بڕیاری لەسەر کاروبارە ئیدارییەکانی ئەو ناوچانە دەدات کە زۆرینەیان کریستیان، ئەرمەن، کلد و ئاشوورن.
لەوبارەوە یروانت نیسان، پەرلەمانتاری پێکھاتەی ئەرمەن لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی گوتی: “بەداخەوە کە حەشدی شەعبی دەستی بە سەر سەدان ماڵی خەڵکی کریستیان گرتووە، بەتایبەت لە دەشتی نەینەوا کە بەزەبری ھێز دەیانەوێت ئەو ناوچانە بەڕێوە ببەن، ئەمە لەکاتێکدایە زۆرێک لە خەڵکی ئەو ناوچانە سکاڵایان لەسەر حەشد ھەیە، رەنگە لە داھاتووی ناوچەکە کێشەیەکی زۆر دروست بکات، چونکە ناکرێت ھێزێکی بارگاوی بە پرسی مەزھەبی ئەو ناوچانە بەڕێوە ببات”.

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە گرنگە خەڵکی ئەو ناوچانە خۆیان، خۆیان بپارێزن خەڵکێکی زۆریان لە سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە ھەیە دەتوانن سودیان لێوەربگرن.

ئانۆ عەبدۆکا، کەسایەتی مەسیحی و چالاکوانی سیاسی بۆ (باسنیوز) گوتی: “بەداخەوە حەشد وای کردووە کە ھیچ یەکێک لە ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا بۆ ناوچەکانیان نەگەڕێنەوە، دەستدرێژیی میلیشیاتی حەشدی شەعبی بۆ سەر ھاووڵاتییانی کریستیان ھەموو ناوچەی دەشتی نەینەوای گرتووەتەوە، بەڵام زیاتر لە سنووری ناحیەی بەرتللە و دەوروبەری ڕەنگی داوەتە”.

ئەو چالاکوانە کریستیانە، ئەوەشی روون کردەوە: “ئەمەش وای کردووە کە سەدان خێزانی کریستیان ئاوارەی ناوچەکانی دیکە ببن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi