ناڤێ مامۆستايێن گرێبەست كهڤنه د لیستا مووچەى دا
باسنيوز:
بەرپرسێکی پەروەردە، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە ئامادەکردن و ناردنی لیستی ناوی مامۆستایان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ناوی مامۆستایان گرێبەستیشیان ڕەوانە کردووە و زانیاریش دەربارەی کردنی گرێبەستەکان بە دامەزراوی ھەمیشەیی ئاشکرا دەکات.
یوسف ناودەشی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کە لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە ئامادە بکەین، کە بە مەبەستی ناردنی مووچە ڕەوانەی بەغدا بکرێت، بەشی ژمێریاری و وردبینی بەھاوکاری بەشی خۆیەتی لیستی مووچەیان بە بێ پاشەکەوت ڕەوانەی پەروەردەی گشتیی سلێمانی کرد، کە مامۆستایانی گرێبەستیش لەناو لیستەکەدان.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە، گوتیشی: “مووچەی تەواوەتی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەکانیان بەکالۆریۆس 500 ھەزار دینار و دبلۆم 400 ھەزار دینار، ئامادە کراوە.
ئاشکراشی کرد، بەپێی یاسا مامۆستیانی گرێبەست دوای 3 ساڵ دەوامکردن دەکرێنە ھەمیشەیی، بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیان بۆ نەھاتووە کە ئەو مامۆستایانە بکرێنە ھەمیشەیی، بەدەر لەوەش بڕیاری دامەزراندن و لەجێدانانی ھەر مامۆستایەکی گرێبەست لە جێی مامۆستایەکی دیکەی گرێبەست ڕاگیراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی