دروودانهكا ھاتن وچوونێ دا 14 قوتابی بوونە قوربانی
K24 – گەرمیان
ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: “لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە گەرمیان 14 قوتابی و شوفێرێك بوونە قوربانی”.
كارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: “بەھۆی وەرگەڕانی پاسی قوتابیان لە رێگەی نێوان كفری- كەلار، قوتابیەك گیانی لە دەستدا و 13 قوتابی دیكە و شوفێرەكەشیان برینداربوون”.
روونیكردەوە: “ئەو پاسە كە قوتابیان دەگوازێتەوە لەكاتی گەڕانەوە تووشی وەرگەراوە”.
ئاشكراشی كرد: “باری تەندروستی ھەندێك لە قوتابیان ناجێگیرەو گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی سلێمانی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی