حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرکردەیەێ پارتی: ل سەرجەم وان جهان کو کوردستانین ریفراندۆم دێ ب رێڤه‌ چت

سەرکردەیەێ پارتی: ل سەرجەم وان جهان  کو کوردستانین ریفراندۆم دێ ب رێڤه‌ چت 
باسنيوز:
سەرۆکی حزبی دەعوە، ئاماژە بەوە دەکات ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر دەرەنجامی ڕیفراندۆم دەدات، بەمەرجێک لە سێ پارێزگادا بێت، سەرکردەیەکی پارتی دەڵێت: “مالیکی بۆی نییە دەست وەر بداتە کاروباری کوردستان”.

ئاژانسە عێراقییەکان لەزاری نووری مالیکی سەرۆکی حزبی دەعوەوە، بڵاویان کردەوە کە مالیکی ئاماژەی بەوە داوە دان بە دەرەنجامی ڕیفراندۆمدا دەنێن، بە مەرجێک لە هەرسێ پارێزگاکەی کوردستان بێت و دەڵێت: “کەرکووک ڕیفراندۆمی تێدا ناکرێت، چونکە شارێکی عەرەبییە”.

سەلاح دەلۆ، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “قسەکانی مالیکی تەنیا لە راگەیاندنی عەرەبییەوە گوێمان لێ بووە، مالیکی بۆی نییە دەست وەر بداتە کاروباری هەرێمی کوردستان”.

ڕاشیگەیاند “ڕیفراندۆم لە سەرجەم ئەو شوێنانەی کوردستان دەکرێت کە سنووری مادەی 140ن، واتە ئەو ناوچانەی کە پێشووتر پێیان دەگوترا ناوچە کێشە لەسەرەکان و گوتی: “ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت و دەرەنجامەکەشی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق ئاشکرا دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “نووری مالیکی سەرۆک حزبی دەعوە ناوە بە ناوە لە راگەیاندنەکانەوە هێرش دەکات بۆ ئەوەی شکستەکانی بشارێتەوە و شەقامی عەرەبی بۆل ای خۆی رابکێشێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi