حوزه‌یران 27, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەرپرسه‌كێ پارتی: پێتڤيه‌ پەیوەندیێن هەرێما کوردستانێ و بەغدا حكوومی بن نەك حزبی

بەرپرسه‌كێ پارتی: پێتڤيه‌ پەیوەندیێن هەرێما کوردستانێ و بەغدا حكوومی بن نەك حزبی

باسنيۆز:8f119b0005ca7428f4dbb00abff3efdd_l

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات كە دەبێت پەیوەندی نێوان هەرێمی وكردستان و بەغدا لە ڕێگای نوێنەرانەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بێت، نەك نوێنەری حزب و لایەنی سیاسی.

ئەحمەد كانی، بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەكانی پارتی دیموكراتیی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکەی تایبەت بە ڕاگرتنی نەوتی كەركووك، دەبێت پرسی پەیوەندی هەولێر و بەغدا لە ڕێگای حكوومەتەوە بێت، بەتایبەتی پرسە ئیداری و گرفتەكانی نێوان هەردوولا”.

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانی و عێراقییەكان، ئەوەشی ڕوون كردەوە: “پرسی نەوت و گاز و بوودجە، بابەتێكە لە نێوان هەردوو حكوومەت، ناكرێت حزب لە باتی حكوومەت بڕیار بدات و خۆشی سەرپشك بكات لە بۆ حكوومەتی عێراق پێشنیار خستنە ڕوو، بۆیە باشترە سەرجەم حزبەكان لە چوارچێوەی نوێنەرایەتی خۆیان لە ناو حكوومەت پەیوەندیان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بێت، چونكە بەو شێوەیە گرفت كەمتر دەبێتەوە”.

ئەحمەد کانی ئەوەشی خستە ڕوو: “ڕێككەوتنی نەوتیی كەركووك لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا كراوە، ئەویش لەپێناوی بەرژەوەندیی خەڵكی شارەكە بووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi