ئەمریكا ڤه‌كۆلينێ دكت ل سه‌ر كوشتنا وه‌لاتيێن سڤيل ل سووريا
خەندان
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لێكۆڵینەوە دەكات لەو راپۆرتانەی باس لەوەدەكەن، كە هێرشە ئاسمانییەكانی لە نزیك شاری مەنبەج لە سوریا بوونەتە هۆی كوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا هەروەها رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كە لەلایەن ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چەند هێرشێكی ئاسمانی لەسنوری مەنبەج كردووەتە سەر داعش.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئێوارەی پێنج شەممە رایگەیاند، لانی كەم 28 كەس كە حەوت منداڵیان تێدایە، بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە لە نزیك گوندی (غندور) لە ریفی باكوری مەنبەج كوژراون و پێدەچێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكەی ئەنجامدابێت.
هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لە شەڕڤانی كورد‌و عەرەب پێكهاتوون بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە 31ی ئایاری ئه‌مساڵ ەوە لەشەڕدان لەدژی داعش لەشاری مەنبەجی ستراتیژی.
هەفتەی رابردوو، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو، لێكۆڵینەوە لە راپۆرتێكی دیكە دەكات، سەبارەت بە كوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هێرشێكی ئاسمانی‌دا لە نزیك مەنبەج.
هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی، ساڵی 2015 له‌زیاتر له 50 وڵاتی جیهان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پێكهات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، ده‌یان باره‌گای ئه‌و رێكخراوه‌ی له‌عیراق‌و سوریا بۆردومانكردووه بۆ پاڵپشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، سوپای عیراق‌و شه‌ڕڤانان.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی مەنبەجەوە، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش زیاتر له 450 هێرشی ئاسمانی له‌دژی چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا كه 19ی ئه‌م مانگه بڵاویكرده‌وه.
ئامانجی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج بریتیه له‌بڕینی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌كدارانی نوێ بۆ ناو داعش له‌خاكی سوریا به‌درێژایی سنوری توركیا كه له‌مێژه داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆكردنی چه‌كدارانی بیانی له ئه‌وروپاوه بۆ سوریا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه‌و مه‌نبه‌ج به “ده‌رگای ئه‌وروپای داعش” ناوده‌برێت.
شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب دووه‌م گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی سوریایه‌و له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تییه كه شاری حهلهبو كانتۆنی كۆبانی و پارێزگای ره‌ققه‌و حه‌سه‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌گاته سنوری عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
مه‌نبه‌ج ده‌كه‌وێته رۆژئاوای چه‌می فورات‌و باشوری شاری جه‌رابلس‌و باكوری رۆژئاوای ره‌ققه‌و به رزگاركردنی ئه‌و شاره له‌ژێر ده‌ستی داعش، په‌یوه‌ندی نێوان شاری ره‌ققه‌و ناوچه‌كانی جه‌رابلس‌و مارع ده‌بڕدرێت كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوری توركیا‌و له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، هاوكات رزگاركردنی شاری ته‌بقه‌و به‌نداوی فورات ئاسانتر ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی