ئۆپۆزیسیۆنیا سووریا داخوازا راگرتنا بوردۆمانا ئه‌مریكا دكت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌رهه‌ڵستكاری سووریا ئه‌نه‌س عه‌بده، داوایكرد، ئه‌مریكا بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سووریا رابگرێت.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، به هۆی بۆردومانكردنی خه‌ڵكی مونبجه‌وه ده‌یان هاووڵاتی نیشته‌جێی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستدا.
بۆردومانكردنی مه‌ده‌نییه‌كان له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعشه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده ناوخۆیی و جیهانییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
عه‌بده له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوایكرد، هه‌رچی زووه ئۆپراسیۆنی ئاسمانی هاوپهیمانێـی دژی داعش رابگیرێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و تاوانانه دهژنه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌ڕوانێته ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له كوژرانی مه‌ده‌نییه‌كان له باكووری مونبج ده‌كه‌ن.
بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له شاری مونبج به ده‌یان هاووڵاتی كردووه‌ته ئامانج و له دوایین بۆردوماندا زیاتر له 50 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ی زانیاری حكومه‌تی سووریا، فڕۆكه‌كان گونجی تۆخانی باكووری مونبجیان كردووه‌ته ئامانج.
سووریا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، فه‌ره‌نسا ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌نجامداوه و به هۆیه‌وه زیاتر له 50 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی