ژنهك ل دهۆکێ چار زارۆكا ب جارهكێ دبت
باسنيوز:
ژنێک بە جارێک چوار منداڵی دەبێت و تەندروستیی هەموویان باشە.
بێوار محەمەد، باوکی چوار منداڵەکە، کە خەڵکی شاری ئاکرێیە، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) داوای لە رێکخراوە خێرخوازییەکان کردووە هاوکاریی بکەن، چونکە ”باری داراییم باش نییە و شەش منداڵیش بە زەحمەت بەخێو دەکرێت“.
ئەو پیاوە، کە دوو منداڵی دیکەشی هەیە، ئاماژەی بەوەش کرد، کە باری تەندروستیی ژنەکەی و منداڵەکانی باشە و لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی