ژاپۆن ب هێزترین پاسپۆرت و ئەفغانستان ژى خراپترین پاسپۆرت هەیە
وشه:
دامەزراوەی هێنلی پاسپۆرت ئیندێکس نوێترین ریزبەندی بەهیزترین پاسپۆرتەکانی دنیای بڵاو کردەوە و ژاپۆن لە ریزبەندی یەکەم و ئەفغانستانیش لە ریزبەندی کۆتایی دێت.
بە پێی ئەو ریزبەندییەی بڵاو کراوەتەوە سەنگاپوور لەدوای ژاپۆن دێت و خاوەنی خراپترین پاسپۆرتی دنیاش ئەفغانستانە و ئێران سریلانکاش لە ریزبەندی 99 هەڵکەوتوون.
هەر یەک لە وڵاتانی بەنگلادیش، لبنان، سوودان، کۆزۆڤۆ، کۆریای باکور، نیپاڵ، فەلەستین، سۆماڵی و پاکستان، سووریا و عێراق لەو وڵاتانەن خراپترین پاسپۆرتیان هەیە
ئەمەریکا لە ریزبەندی حەوتەم باشترین پاسپۆرتی دنیا جێی خۆی کردووەتەوە
کۆریای باشوور و ئەڵمانیا بە هاوبەشی لە ریزبەندی سێیەم ناویان هاتووە. ئەمەریکا لە ریزبەندی حەوتەم باشترین پاسپۆرتی دنیا جێی خۆی کردووەتەوە، هاوکات سویسرا، بەریتانیا، بەلجیکا و نیوزلەندا هاوشێوەی ئەمەریکا لە هەمان ریزبەندی هەڵکەوتوون.
بەگوێرەی رادیۆ فەردا کەنەدا و ئوسترالیا کە پێشوازییان لە کۆچبەرێکی زۆر کردووە لە ریزبەندی نۆیەمدا دێن.
ئاسایش و سەقامگیری لە لایەک و پێگەی نێودەوڵەتیی وڵاتان و رۆڵیان لە گەشەی ئابووری دنیا و تێڕوانینی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر خەڵکی وڵاتان کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی پاسپۆرتیان چ پێگە و قورساییەکی هەبێت.
وڵاتێکی وەک ئێران کە بەردەوام خەریکی تیرۆر و ئاژاوەنانەوەیە لە وڵاتان هەر دەبێ پێگەی پاسپۆرتەکەی لاواز بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی