دهستهيا ژينگهها كوردستانێ رۆنكرنهكێ بهلاڤ دكت
باسنيوز:
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رای دەگهیهنێت، شەپۆلی تەقینی گڕکانی (سان ڤینست)، زۆر بە سووکی کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.
پاش ئەوەی دووكەڵ و غازی ژەهراویی (كبریت -so2) بەهۆی تەقینی گڕكانهكهی ئیتاڵیا چەند وڵاتێكی گرتەوە، ئێستاش لە دوورگەی خۆرئاوای زەریای ئەتڵەسی و لە دەریای كاریبی، گازێكی زۆری كبریتی so2 دروست بووە.
ئهمڕۆ شهممه 17/4/2021، ئەحمەد محەمەد، گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “دەربارەی شەپۆلی تەقینی گڕکانی (سان ڤینست)، زۆر بە سووکی کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت، هاوشێوەی شەپۆای گڕکانی (ئیتنا) دەبێت، رەنگە کەمێک پلەی گەرما بەرز بکاتەوە، ئەگەرنا هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێ”.
ئەحمەد محەمەد ڕوونیشی کردەوە: جاری پێشووش کاریگەرییەکانی گڕکانەکانی ئیتاڵیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان زۆر گەورە کرا، ئێمە خۆمان بەڕێژەی جیا بەهۆی ئەو سووتەمەنی و پاڵاوگانە، ئەو گازانەمان لەهەوادا هەیە و پێویستی نەدەکرد گەورە بکرێ و خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ بکرێ”.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی به (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند :”بەهۆی چالاكیی گڕكانی (سان ڤینست) لە دوورگەی خۆرئاوای زەریای ئەتڵەسی و دەریای كاریبی، ئێستا گازێكی زۆری كبریتی so2 دروست بووە و لە ئەمشەوەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچە عەرەبیەكان”.
ئەو شارەزایەی کەشناسی گوتیشی: “وەك جاری پێشوو ئەم دووكەڵە بۆ كوردستان و عێراق بێ زیان دەبێت و كەشوهەوا خۆش دەبێت، تەنیا پلەكانی گەرما بە ڕیژەیەكی زۆر بەرز دەكاتەوە، بەڵام لە ناوچەكانی سعودییە ئەگەری ترشەباران هەیە، چونكە ئەو وڵاتە لەژێر كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارینی دەریای سوورە و كاریگەرییەكی نەرێنی دەبێت و ئەگەری زیانی هەیە بۆ ئۆتۆمبیڵ و خاكی سعودییە و كشتوكاڵ بەگشتی”.
دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، كە “لە هەرێمی كوردستان زۆر بە ئاسایی تێپەڕ دەبێت و هیچ زیانی نییە، تەنیا كاریگەری ئەوەیە پلەی گەرما بەرز دەكاتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی