مفايێن ساخلهم يێن کەنگرێ بزانە
باسنيوز:
سەرەتای وەرزی بەهار، دەستپێکی هاتنی گژوگیا خۆڕسکەکانە، کە لە ناوچە کوێستانییەکان دەڕوێن، یەکێک لەم ڕووەکە خۆڕسکانەش کەنگرە، کە جیا لە تامی خۆش و جیاوازی، چەندین سوودیشی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.
بەگوێرەی زانیاریی پسپۆڕان و پزیشکانی ئێرانی، بە خواردنی ئەم ڕووەکە خوێنتان پاک و خاوێن دەبێتەوە، هەروەها ئەوان لە پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) سوودەکانی کەنگر دەخەنە ڕوو، لەوانە: خواردنی کەنگر بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەمخوێنییان هەیە زۆر بەسوودە، هەروەها بۆ تەندروستیی جەرگیش بەسوودە و لە چەوربوون دەیپارێزێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی