سیرێ بۆ چاره‌سه‌ريا وه‌ريانا پرچێ بكاربينه
وێستگە ستایل-
له بازاڕه‌كان به‌رهه‌می جیاواز هه‌یه كه به ناوی چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ ساغ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام تۆ ده‌توانیت له ماڵه‌وه و به كه‌ره‌سته‌ی سروشتی و دوور له مادده‌ی كیمیاوی چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژت بكه‌یت بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به قژت بگات.
سیر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C-B و كانزاكانی وه‌ك مه‌نگه‌نیز و سیلینیۆم كه ڕه‌گی تاڵه قژه‌كان به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تی دوباره گه‌شه كردنه‌وه‌ی قژ ده‌دات و جگه له‌وه‌ش پێستی سه‌ر له به‌كتریا پارێزراو ده‌كات.
ساڵی 2016 توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر سوودی سیر بۆ قژ بڵاوكرایه‌وه و تیایدا هاتووه سیر یارمه‌تی ئه‌و خانانه‌ی پێست ده‌دات كه كریاتین به‌رهه‌م ده‌هێنن و جگه له‌وه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌ری ده‌رده ڕێوی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌چه‌ڵی سه‌ر وه‌سف كراوه.
به‌م ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه ماسكێكی تایبه‌ت له‌سیر دروست بكه بۆ چاره‌سه‌ری ڕوتانه‌وه‌ی سه‌رت:
– هه‌شت ده‌نك سیر
– دوو كه‌وچك زه‌یتی سیر
سیره‌كه له‌ناو زه‌یته‌كه‌دا سوور بكه‌ره‌وه و دواتر له‌سه‌ر ئاگر لای ببه و به چه‌تاڵێك پانی بكه‌ره‌وه و دوای ساردبوونه‌وه‌ی بیگوشه و ئه‌و گوشراوه ده‌توانیت هه‌فته‌ی یه‌كجار پێستی سه‌رتی پێ چه‌ور بكه‌یت و دواتر مه‌ساجی بكه و 10- 15 خولهك به‌سه‌رته‌وه بیهێڵه‌ره‌وه و پاشان قژت بشۆ و ئه‌م گیراوه‌یه به‌هێزه ڕه‌نگه ببێته هۆی سوتاندنی پێستی سه‌رت باشتره زه‌یتی گوێزی هندی یان زه‌یتی زه‌یتوونی تێكه‌ڵاو بكه‌یت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی