پێنج نیشان ئاماژنه بۆ تێكچۆنا په‌یوه‌نديا دناڤبه‌را هه‌ڤژينان دا
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری ڕێگایه‌كی درێژه و به‌ڵام پڕه له خۆشی و ناخۆشی و كێشه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج نیشانه‌یه له په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌تدا هه‌یه ئه‌وه مانای وایه جیابوونه‌وه‌ی ئێوه له‌و په‌یوه‌ندیه زۆری نه‌ماوه.
1- توندوتیژی جه‌سته‌ی و سۆزداری:
له‌كاتی دروستبوونی توندوتیژی جه‌سته و سۆزداری له په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌كه‌ت پێویسته ئاگاداربیت كه نێوانی ئێوه پێویستی به چاككدرنه‌وه هه‌یه.
2-ته‌ماشاكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك دوژمن:
ته‌ماشاكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌ك دو‌ژمنێك ئاماژه‌یه‌كی خراپه چونكه هاوسه‌رگیری ڕاسته‌قینه پڕه له میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی.
3-وه‌ستان له قسه‌كردن:
وه‌ستان له قسه‌كردنی ڕۆژانه و گوێ نه‌گرتن بۆ یه‌كتری مانای خراپی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه به بارێكی خراپ و نه‌گونجاودا ده‌ڕوات.
4-گوێ نه‌دان به كێشه‌كان:
چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان و كه‌ڵه‌كه‌بونی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
5-ئاره‌زوو كردن له ته‌نهایی:
ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مبێت ئه‌وه ئاساییه به‌ڵام دووركه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كێشه‌ی گه‌وره له په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كاندا هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی