حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاوان دێ خۆشتڤيێ ئێكێ ژبيركه‌ى ؟

چاوان دێ خۆشتڤيێ ئێكێ ژبيركه‌ى ؟

ئێن ئارتى2:

زۆر کەس لە یەکەم پەیوەندیی سۆزداریی یان یەکەم خۆشەویستیدا شکست دەهێنێت، چ بەهۆی نەگونجان یان کەمی تەمەن و چەند هۆکارێکی ترەوە بێت، کە لەیادکردنی ئەو هەستە یان کەسەکە ئاسان نابێت، بەڵام دەکرێت بە چەند ڕێگەیەک خۆشەویستی یەکەم لەیادبکەیت.

ماڵپەڕی حەیاتوک لە بابەتێکدا ئاماژە بەو ڕێگەیانە دەکات کە دەتوانیت خۆشەویستی یەکەم لەیاد بکەیت، تاوەکو لە شکست و بێزاری و ئازاری دەروونیی بەدروبیت یان ماوەکەی کەمبێتەوە و، کاریگەریی لەسەر تەواوی ژیانت نەبێت، بەم ڕێگەیانە هەوڵی لەیادکردنی خۆشەویستی یەکەم بدە:

– زیاتر تەرکیز بخەرە سەر بەشە جیاوازەکانی تری ژیان.

– گرنگی بە خۆت بدە و وەرزش و گەشتی کورت بکە.

– سوود لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرە و گۆڕانکاری لە زۆر لایەنی ژیان ئەنجامبدە.

– هەنگاو بەرەو پێش بنێ و پلان بۆ داهاتوو دابنێ.

– هەرچ شتێک پەیوەندی بە خۆشەویستەکەتەوە هەبوو، لە وێنە و ژمارە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بیسڕەوە.

– سەردانی ئەو جێگانە مەکە کە ئەوت بەبیردەهێنێتەوە، تاوەکو بارودۆخ باشتر دەبێتەوە.

– قبوڵی بکە بۆ ماوەیەک هەست بە ئازار و خەمێکی زۆر دەکەیت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات نامێنێت.

– لە سەرەتادا بۆ ئارامبوونەوەی دەروون دەتوانیت بگریت یان بچیتە جێگەیەک بۆ حەوانەوە و ئارامبوونەوە.

– سوود لە شکستەکە وەربگرە و بۆ پەیوەندییەکانی داهاتوو هەمان هەڵە دووبارە نەکەیتەوە.

– کاتی تەواو بە خۆت بدە و یەکسەر دەستمەکە بە دروستکردنی پەیوەندیتر، یان لە توڕەییدا ژیانی هاوسەری پێکبهێنیت.

– سوود لە ئامۆژگاری ئەو کەسانە وەربگرە کە بە هەمان قۆناغی تۆدا تێپەڕیوون و زاڵبوون بەسەر خۆیاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi