ئەو پێنج تایبەتمەندیێن دبنە ئهگهرێ جودابوونا ههڤژينان
ئێن ئارتى2:
بوونی چەند تایبەتمەندییەک لە هەندێک کەسدا دەبێتەهۆی تێکدانی ژیانی هاوسەریی و ناڕازیبوونی هاوسەرەکەی، بۆ ڕوونەدانی ئەم کێشانە لە ژیانی هاوسەریدا پێش بڕیاردان لەسەر کەسێک ئەو تایبەتمەندییانە بدۆزەرەوە.
ماڵپەڕی یاسمینەی عەرەبی لە بابەتێکی کۆمەڵایەتیدا ئاماژەی بە پێنج جۆر کەسایەتی کردووە کە پێکهێنانی ژیانی هاوسەری لەگەڵیاندا سەختە و ئەگەری هەیە لە دواڕۆژدا پڕۆسەی هاوسەرگیری هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوانیش:
١. بەناز
ئەو جۆرە کەسانەی کە داوای هەموو شتێک دەکەن و هیچیشیان بەدڵ نییە و بەجۆرێک ڕەفتار دەکەن وەکو ئەوەیە هیچ شتێکیان بەلاوە گرنگ نەبێت.
٢. ڕەزیل
هەرگیز دڵخۆشت ناکات و تەنها پارەی لەلا گرنگە و ژیانکردن لەگەڵ ئەمجۆرە کەسانەدا قورسە.
٣. خۆپەرست
تەنها بۆ شتێک دەگەڕێت کە خۆی دڵخۆشبکات وهیچ گرنگی بە تۆ نادات و هەموو کارێک دەکات بەمەرجێک قازانجی بۆخۆی تێدا بێت.
٤. بێدەنگ
کەسێکی بێزارکەرە و نایەوێت قسەت لەگەڵ بکات و بەشێوەی سادە و سارد ڕەفتارت لەگەڵدا دەکات، بەڵام ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی کە کەسی بێدەنگت خۆشدەوێت ئەوا دەتوانیت لە ژیانی هاوسەریدا لەگەڵی هەڵبکەیت و کێشەت بۆ دروست نەبێت.
٥. خیانەتکار
ئەمە زۆر ڕوونە هیچ ئافرەتێک پیاوێکی ناوێت کە خیانەت بکات تەنانەت بۆ پیاوانیش بەهەمان شێوەیە، هەرگیز لەو جۆرە کەسانە نزیک مەبەرەوە و ژیانی هاوسەرییان لەگەڵ پێکمەهێنە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی