چاوان چاڤێن خۆ ژ هشكبوونێ دێ پارێزی؟
وشه:
یەكێك لە كێشەكانی چاو وشكبوونیەتی بەهۆی هەستیاری یان پیسی هەوا و گۆڕانكاری كەشوهەواوە، جیا لە بەتەمەنداچوون و بڕانی سووری مانگانەی ژن.
كۆمەڵەی هاوبەندی دەرمانسازانی ئەڵمانیا لەوبارەوە دەڵێن دەتوانرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكە پەنا بۆ فرمێسكی دەستكرد و خواردنەوەی بڕی زۆری شلەمەنی و خۆپاراستن لە بەركەوتنی هەوای بەهێز و راستەوخۆ بۆ چاوەكان ببرێت.
هەروەها ئەو كەسانەی بۆ چەند سەعاتێك بەدیار شاشەی كۆمپیۆتەرەوە كار دەكەن، دەتوانن ناوە ناوە رێست وەربگرن و بە مەبەست چاوەكانیان بتروكێنن، بەڵام ئەگەر حاڵەتەكە بەردەوام بوو و گەیشتە خوران و سوورهەڵگەڕان پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، بۆ خۆپاراستن لەو حاڵەتە دەتوانی ئەوانە بكەیت:
1-دوور لە شاشەكانەوە رێست وەربگرە، شارەزایان رێنوێنی دەدەن بە دانەنیشتن بۆ ماوەیەكی درێژ بەدیار شاشەی كۆمپیۆتەر و مۆبایلەوە كە هۆكارە بۆ ماندووبوونی چاو و وشكهەڵگەڕانی.
2-بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد جارێك بۆ هەر چەند سەعاتێك.
3-خواردنی ئۆمێگا 3 یان حەبی زەیتی ماسی كە هەوكردنی چاوەكان كەم دەكاتەوە و رەنگە هۆكاری سەرەكی بێت بۆ وشكهەڵگەڕانی چاو.
4-وەرگرتنی رێست لە بەكارهێنانی هاوێنەی چاوەكان، بەكارهێنانی ئەو جۆرە هاوێنانە هۆكارێكی سەرەكی وشكهەڵگەڕانی چاون، بۆیە ئەگەر تەنیا بۆ جوانكارییە بەكاری مەهێنە و ئەگەر ناچاریشی دوای كارەكەت لە چاویان بكەوە و رێستێك وەربگرە.
5-ژینگەی دەوروبەرت، واتە ژیان لە ناوچەی وشك وبەكارهێنانی سۆپا لە وەرزی زستان بۆ خۆگەرمكردنەوە.
6-دەرمانی هۆكار بۆ وشكهەڵگەڕانی چاو، چەند جۆرە دەرمانێك هەن ئەو حاڵەتە دروست دەكەن، بۆیە پێویستە راوێژ بە پزیشكی شارەزا بكرێت.
7-مەساجی چاو، چەند جووڵەیەكی سادە و ئاسان هەن كە یارمەتی حەسانەوە و كەمكردنەوەی وشكی چاوەكان دەدەن و پێویستە فێریان بیت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی