بزانە وێنەگرتنا بەردەواما رۆژانە و بهلاڤكرنێ مفا ھەنە یان زیان؟
باخچە:
بەپێی نوێترین توێژینەوە کە کۆمەڵێک لە زانایانی زانکۆی لانکستەر پێی گەیشتوون ڕۆژانە وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی لە ئینتەرنێت دەبێتەھۆی باشترکردنی میزاج و دڵخۆشکردنی خەڵک و زانینی کاردانەوەکانی خەڵکی.
زانایان پێیان وایە ڕۆژانە وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی لە ئینتەرنێتدا بە چالاکی دادەنرێت و چەندین مانا و تێگەیشتن و کاردانەوەی جیاواز دەستدەکەوێت، جگە لەوەش ڕۆژانە بە بەردەوامی وێنەگرتن دەبێتە کارێکی ڕۆتینی و یارمەتیدەر دەبێت لە دژایەتیکردنی تەنیایی.
زانایان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگھێشتنامەیان ئاڕاستەی کۆمەڵێک خەڵک کردووە تا لەو توێژینەوەیەدا بەشداربن، نزیکەی ٣٣ داواکارییان ھەبووە کە ھەشت کەسیان ڕۆژانە بە بەردەوامی لە شوێن و جێگە جیاوازەکاندا وێنەیان بڵاوکردووەتەوە.
زانایان پێیان وایە دیاریکردنی ئامانجی وێنەگرتنەکە لە ھەموو ڕۆژێکدا، یارمەتی خەڵکی دەدات کە زیاتر چالاکبن و زیاتر ھەست بە گەشت و گەڕان بکەن بۆ دەستکەوتنی وێنەی جوانتر و باشتر.
لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانایان بۆ ماوەی دوو مانگ چاودێریی وێنەی بڵاوکراوەی بەشداربووەکان و کاردانەوەی خەڵکی و دەربڕینی دەستەواژەکانیان کرد، دواتر پرسیاریان لە بەشداربووان کرد کە ھۆکار چیبوو لەم توێژینەوەیەدا بەشداربوون؟ و لێکۆڵینەوەیان لەسەر وەڵامەکان کرد.
لە ئەنجامدا توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خەڵکی بۆ دەستکەوتنی وێنەی جوان لە ٧٦% لە دەرەوەی ماڵ وێنە دەگرن، ھەروەھا بەشداری لە وێنەی کەسانیتردا دەکەن و یارمەتییان دەدەن بۆ چۆنییەتی ڕەفتارکردن لەگەڵ مردن یان نەخۆشی لە ئەندامانی خانەوادەکانیان.
ھەروەک لە توێژینەوەکانی پێشتردا ئاماژەی پێکراوە زیادبوونی چالاکی جەستە دەبێتەھۆی زیاتر دەردانی ھۆڕمۆنی ئیندرۆفین، کە ھەست و میزاجی مرۆڤ باشتر دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی