ل دهمێ نانخوارنێ دا مۆبایلێ بکارنه ئينن
SNN:
توێژینەوەیەکی کەنەدی گەیشتە ئەو دەرەنجامەی بەکارھێنانی مۆبایل لەسەر مێزی نان خواردن وادەکات ھەست بەبەختەوەری نەکەیت و سەرنجت تێک دەدات و ناتوانی بەردەوام بیت لەگەڵ کەسانێک کەلەگەڵت دانیشتوون.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی کەزانکۆی برتش کۆلۆمبیا لەڤانکوڤەر لەکەنەدا ئەنجامدراوە و بەپشت بەستن بەراپرسییەکیش ئەوانەی لەکاتی کۆبوونەوە خێزانییەکان و ھاورێیان و کۆمەڵایەتییەکان مۆبایلیان بەکارھێناووە بۆتە ھۆی ئەوەی نەتوانن وەک کەسی ئاسایی چێژ لەژەمەکان وەربگرن و کاتی خۆیان بەخۆشی بەسەربەرن، ئەمەش ھەستی بێزاری و نیگەرانی و خەمۆکی زیاد دەکات.
توێژینەوەکە دەریخستوە ئەوانەی کەمۆبایل بەکاردەھێنن لەکاتی نان خواردندا ھەستی پێناکەن و چێژ لەژەمەکە نابینن بەوپێیەی سەرقاڵن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی