تەندروستيا جیهانی: ژمارا نهبهيستا بهرهف زێدهبوونێيە
رووداو-سلێمانی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداریدەدات ئەگەر جیهان هەنگاوی جددی نەنێت، ئەوە ساڵی 2050 ژمارەی کەسانی نابیست دەگاتە 900 ملیۆن کەس، یان یەک لە دەی هەموو دانیشتووانی جیهان.
لە راگەیێنراوێکدا، کە شەممە 3 ی ئەم مانگە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بیستن بڵاویکردەوە، رێکخراوەکە دەڵێ ئێستا ژمارەی کەسانی نابیست لە جیهاندا 466 ملیۆن کەسە و زیانی نابیستیی لە ئابووری جیهان بە 750 ملیار دۆلار دەخەمڵینرێت.
گرفتەکانی بیستن روو لە زیادبوون دەکەن، چونکە رێژەی کەسانی بەتەمەن لە کۆمەڵگەدا روو لە زیادبوونە، بۆیە دەبێ لە ئێستاوە وەبەرهێنان بکرێ لە بەرەنگاربوونەوەی نابیستیدا.
رێکخراوە جیهانییەکە دەڵێ چەندین هۆکاری لەدەستدانی بیستن هەن کە دەتوانرێ رێگا لە روودانیان بگیرێ، وەکوو هەوکردنەکان (سوورێژەی ئەڵمانی، ملەخڕە و هەوکردنی پەردەکانی مێشک) و ژاوەژاو (بەهۆی سرووشتی پیشەکان، یان میوزیکی دەنگ بەرز).
بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، دەکرێ رێگابگیرێ لە 60%ی هۆکارەکانی لەدەستدانی بیستن لە منداڵاندا، ئەوەیش لە رێگای کوتان لە دژی نەخۆشییە گوازراوەکان، پشکنین و چارەسەری هەوکردنی درێژخایەنی گوێیەکان، دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی نابیستی دروستدەکەن و کۆنترۆلکردنی بەرکەوتنیان لەگەڵ ژاوەژاوی زۆر و میوزیکی دەنگ بەرز.
سەبارەت بەوانەش کە ناکرێ رێگا لە نابیستییەکەیان بگیرێ و هەر روودەدات، رێکخراوەکە داوادەکات بیستۆک و چاندنی لوولپیچی گوێ هەستی بیستنیان بۆ بگێڕدرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی